شۆرش خراسانه ئەندامی پێشوی سازمانی زەحمەتکێشان له لایفێکی فەیس بووک دا ئاشکرایکرد کە سالی ٢٠٠٥ له لایەن سرانی تاقمی زەحمەتکێشان(بارام رەزایی-رەزا کەعبی- سەباحی ئەمینی) به ریبەری عبدوالا موهتەدی داوای لێکراوه که ئەندامانی کادری رهبەری ئەو کاتی حیزبی حیکمەتیست تیرۆر بکات، که لەلایەن شورشەوه به توندی رد کراوەتەوه. ئەم خەبەره دواجار له لایەن کادرێکی پێشووی ئەم جه ریانه، هاورێ جوامێری مارابی بەورده کارێکی زۆرتر پەشت راست کرایەوە. دوا جاریش حیزبی حیکمتیست له راگیاندنه کدا ویرای تائیدی به توندی محکومی کرد. پەردەهه ڵدانەوەی ئەم ئینسانه دلسوز و مەسئوولانه هه ر زۆر زوو به هوی سابقه ی ئه م جه ریانه، بەدروستی له لایەن کەسانێکی زۆرەوە ئەم پیلانە جەنایتکارانه مەحکووم کرا.
ئەو سالانە من ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی حیکمەتیست بووم و به عینوانی نوێنەری حیزبی حکمەتیست له کوردستانی عێراق و بە تایبەت له سلیمانی دەمامەوە، وێرای مەحکوم کردنی ئه م کرده وه قیزه ونه بیر و رای خۆم سەبارەت بەم کەیسە بە کورتی باس ئەکەم.
هیچ گومان لەوه دا نیه قسه و باسی هاورێیان شۆرش و جوامێر و گوزارشاتێ کە کاتی خوی به ئیمه ئەگەێیشت پیلانی تێرۆری رێبەبەرانی حیزبی حیکمەتیست له لایەن سەرانی ئەو کاتی زەحمەتکێشان و به تایبەت شەخسی عبداله مهتدی دارێژرا بوو که به خۆشێەوه بەهۆی هۆشێاری خۆمان و یارمەتی دۆستانمانەوه نەچووه بوارێ جێ به جێ بوون، و کەس نابێت له بوونی ئەم تەرح و پلانه شک بکات.
راگه یاندراوی جریانی زه حمتکیشان و دواجار نووسراوی ئه و که سانه ش کە موته م به به ریوه بردنی ترحه که ن، هه ر ئه وه مان پی ئه لی. ئەو کەسانەی کە بەداریژەری ئەم ته رحه جەنایەتکارانه پێناسه کراون هەر کامیان به نووسراوه، خۆیان لەم کردەوه قێزەونه بێبەری کردۆە. لەوانه رەزای کەعبی یه، که بەداخەوه ئەبی بلێم که نووسراوەکەی رضا کعبی هیچ باسێکی له م کردەوه جەنایتکارانه ناکات، وتنانه ت مەحکومیشی ناکات. له واقیع دا نووسراوە کەی رضا کعبی یادنامەی خویەتی و بەکەڵکی برنامەی رادیویی و تلویزیونی یادی شهیدانی خویان ئه خوات نه جواب دانەو بەو هەموو ئیسانه دلسوزه کە داوای روون کردنەوەیان لێ کردەوه. نووسراوەکەی بارامی رەزایی و سەباحی ئەمینیش کە جوین نامەیه له دژی کۆمۆنیستەکان و کۆمۆنیسمی کارگری و نووسراوه که یان هەر بو باس کردن نابێت.
لە قسه و باسی هاورێ جوامێر که به نووسراوه و لایفی فەیس بووک کردویەتی به هەستیکی زۆر مەسئولانه و بوێرانە ورده کاری زۆرتری له سەر ئەم کردەوە جەنایەتکارانه باس کردەوه لە سەر مەواردی دیکە ئەو نیشانی ئەدا ئەم تاقمه بۆ گەیشتن به ئامانەجەکانیان زۆر کاری جەنایتکارانەیان کردە وە که یه کیک لەوانه هێرش کردنه سەر بنکه و بارەگای کۆمەله سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیست ئیرانه، که پیویست به دووباره کردنەوه نیه.
ئەم هاورێیانه(جوامێر و شۆرش) ئەبێ بزانن که زۆر مەسئولانه و بوێرانه پەردەیان له سەر ئەم کرده وه جەنایتکارانه هەلداوەتەوە که نە تەنیا له لایه ن هه زاران که سەوه حەمایەت و پشتتیوانی کراون، زۆریش دەوری دەبێت له کۆتا کردنی سیاستی تێرۆری جەنایەتکارانەی تاقمی زەحمەت کێشان و هەر جەرەیانێک کە تێرۆر و لەبەین بردنی نەیارانی خۆیان بەشێکه له سیاسەتەکانیان له داهاتووی کوردستانا.
له قەسه و باسی هاورێ جوامێر دا ئەوه هاتوه که کەسانێ له سەر کردایەتی زەحمەتکێشان لەو کاتەدا موخالیفی تێرۆر بوون لەوانه باسی کاک حەمەی شافعی، کاک بەهمەنی علیار و کاک عومەری ئیلخانی زاده کراوه. له گەڵ ئەوەی من هیچ شکم له قەسەکانی ئەم هاوریێەم نیه و سوور ئەزانم، کە سانێ له وان موخالیفی تێرۆر بوون، بەلام تا ئەو کاتەی ئەو کەسانه به رەسمی خۆیان قەسه لەسەر سیاستی تێرۆری نەیارانی خۆیان و مەحکوم کردنی قەسه نەکەن، ئەم کرده وه جەنایەتکارانه به ناوی ئەوانەوەش سەبت کراوه. هەر بۆیەش من بەش به حالی خۆم داوا ئەکەم که بوێرانه بێن و لەسەری قەسه بکەن و ئەبی بزانن به باس کردنی هەم ویژدانی خۆیان راحەت ئەکەن و هەم خەلکیش لێیان ئە بوورێ.

ژانویه ٢٠١٩