اطلاعیه کمیته کردستان حزب کمونیست کارگری ایران-حکمتیست
در محکومیت حملات تروریستی جمهوری اسلامی به اقلیم کردستان و جانباختن غزال مولایی
بار دیگر چنگال خونین جمهوری اسلامی، امنیت و حیات ساکنان اقلیم کردستان را هدف قرار داد. شامگاه ۱۴ آوریل ۲۰۲۶، مناطق «سورداش»، «خلیفان» و «کویه» آماج حملات پهپادی و موشکی قرار گرفتند که در نتیجه این جنایت، غزال مولایی، پیشمرگ ۲۰ ساله کومهله زحمتکشان در کمپ سورداش مجروح شده بود، متاسفانه جان باخت.
این حملات وحشیانه و موشکبارانهای مکرر، تداوم همان سیاست شکنجه، زندان و قتلعام خیابانی است که این رژیم در ۴۷ سال عمر ننگین خود علیه بشریت به کار گرفته است. جمهوری اسلامی که در داخل مرزها با خشم و اعتراض تودههای جان به لب آمده روبروست، میکوشد با ترور اپوزیسیون و ناامن کردن کردستان عراق، بر بحرانهای مرگبار خود سرپوش بگذارد.
ما ضمن محکومیت شدید این جنایت اعلام میکنیم:
• هدف گرفتن کمپهای پناهندگان و مقرات احزاب سیاسی، نقض آشکار ابتداییترین موازین انسانی و بینالمللی است.
• ما عمیقترین مراتب تسلیت و همدردی خود را به خانواده غزال مولایی و رفقای ایشان ابراز میداریم.
• از تمامی انسانهای شریف، نهادهای مدافع حقوق بشر و سازمانهای آزادیخواه در سراسر جهان توقع داریم که در برابر این جنایات سکوت نکرده و صدای اعتراض خود را علیه تروریسم دولتی ایران طنینانداز کنند.
رژیم جهل و سرمایه باید بداند که با ریختن خون جوانانی چون غزال، تنها شعله خشم مردم را برافروختهتر میکند. امنیت و آزادی در کردستان و کل منطقه، در گرو سرنگونی انقلابی این ماشین کشتار است.
سرنگون باد رژیم ترور و جنایت جمهوری اسلامی!
کمیته کردستان حزب کمونیست کارگری ایران-حکمتیست
۱۵ آوریل ۲۰۲۶
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران ـ حیکمەتیست
لە مەحکومکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەرێمی کوردستان و گیانبەختکردنی غەزال مولایی
جارێکی تر چنگی خوێناوی کۆماری ئیسلامی، ئاسایش و ژیانی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج. ئێوارەی ١٤ی ئەپریلی ٢٠٢٦، ناوچەکانی «سۆرداش»، «خەلیفان» و «کۆیە» بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و مووشەک، کە لە ئەنجامی ئەم تاوانەدا، غەزال مولایی، پێشمەرگەی ٢٠ ساڵەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە کەمپی سۆرداش، بریندار بووبوو، بەداخەوە دووتر گیانی لەدەستدا.
هێرشی دڕندانە و مووشەکبارانی بەردەوام، درێژەپێدانێکی هەمان سیاسەتی ئەشکەنجە، زیندان و کۆمەڵکوژیی شەقامەکانە کە ئەم ڕژیمە لە ماوەی ٤٧ ساڵی تەمەنی نگریسیدا دژی مرۆڤایەتی بەکاری هێناوە. کۆماری ئیسلامی، کە لە ناوخۆی سنوورەکانی خۆیدا لەگەڵ تووڕەیی و ناڕەزایەتیی خەڵکی بێزاربوو ڕووبەڕوویە، هەوڵدەدات بە تیرۆرکردنی ئۆپۆزسیۆن و تێکدانی ئاساییشی کوردستانی عێراق، قەیرانە کوشندەکانی خۆی پەردەپۆشی بکات.
ئێمە لەگەڵ مەحکومکردنی توندی ئەم تاوانە، ڕادەگەینین:
• ئامانجگرتنی کەمپی پەنابەران و بارەگاکانی حیزبە سیاسییەکان، پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتییە.
• هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ خێزانی غەزال مولایی و هاوڕێیانی دەردەبڕین.
• لە هەموو خەڵکی ئازادیخواز، دامەزراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە ئازادیخوازەکان لە سەرانسەری جیهان چاوەڕوانین کە لە بەرامبەر ئەم تاوانانە بێدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان دژی تیرۆری دەوڵەتیی ئێران بەرز بکەنەوە.
ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی دەبێت بزانێت کە بە ڕشتنی خوێنی گەنجانی وەک غەزال، تەنها گڕی تووڕەییی خەڵک توندتر دەکات. ئاسایش و ئازادی لە کوردستان و تەواوی ناوچەکەدا، بە سەرنگونی شۆڕشگێڕانەی ئەم ڕژێمی کوشتارەوە گرێدراوە.
بڕوخێ ڕژیمی تیرۆر و تاوانی کۆماری ئیسلامی!
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران ـ حیکمەتیست
١٥ی ئەپریلی ٢٠٢٦
