بەیانیەی كۆنفرانسی هێزە چەپ و كۆمۆنیستەكانی كوردستان
ڕوخاندنی كۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی دەسەڵاتی شۆرایی ئەركی دەستبەجێی ئێمەیە!
قەیرانی ئابووری ـ سیاسی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، موسیبەتەکانی دەسەڵاتی نیزامی سەرمایەداری، گەشەی بزووتنەوەی كرێكاری و بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی تر و ناڕەزایەتی قوڵی جەماوەری هەژار ئاسۆی ڕوخانی كۆماری ئیسلامی ڕوون کردوه و هەرەس هێنان به دەسەڵاتی ئەم ڕژیمەی لە ڕێگای شۆڕشێكی جەماوەریەوە كردۆتە ئیمکانێکی حاشاهەڵنەگر.
ئەم ڕژیمە لە ڕوانگای زۆربەی كۆمەڵانی خەڵكی ئێرانەوه دەسەڵاتێكی بەرەو لە ناوچونە. هەر بۆیە دۆزینەوەی جێگرەوەیەك بۆی بۆتە مەشغڵەی بەشێكی زۆری كۆمەڵگا. لە بەرانبەر ئەم ڕەوتەدا، و بۆ وڵامدانەوە بە بابەتە سەرەكییەكانی پرۆسەی ڕوخاندنی كۆماری ئیسلامی و ئەگەرەكانی دواڕۆژ، ڕیزبەندی بەرەی چەپ و ڕاستی كۆمەلگا لە ئێران و له كوردستان زیاتر لە هەمیشه زەق تر بۆتەوە. لە لایەكەوە بوونی بزووتنەوەیەكی چەپ و كۆمۆنیستی و له لایەکی تریشەوه بزوتنەوەیەکی بۆرژواـ ناسیۆنالیستی ئاسۆی جیاوازییان خستۆت بەردەم كۆمەڵگا. لە وەها بارودۆخێكدایه که هێزە جۆراو جۆرە بۆرژواییەكان جەماوەری خەڵك لە شۆڕش دەترسێنن و بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی لە سەرەوە و بە دوور لە دەوری ئاڵوگۆر پێكەری كۆمەڵانی كرێكار و زەحمەتكێش هەوڵ دەدەن.
لە كوردستان ڕێکخراو و هێزەكانی سەر بە بزووتنەوەی بۆرژوا ـ ناسیۆنالیست لە ئێستاوە هەوڵ دەدەن وێنای خۆیان لە ڕەوتی ئاڵوگۆڕی پێكهاتەی سیاسی لە ئێران و چارەنووسی خەباتی خەڵكی كوردستان بە سەر ڕای گشتی دا داسەپێنن و حكومەتێكی فیدراڵی و پاڕلمانی وەك میكانیزمی بەشداری لە كاروباری سیاسی و ئیداری كۆمەڵگای دوای روخانی ڕژیمی ئیسلامی بەسەر خەڵكدا بسەپێنن.
له لایەکی ترەوه چوار دەهە خەباتی بەهێز و بێ پسانەوەی سیاسی، كۆمەڵایەتی و نیزامی بزووتنەوەی كۆمۆنیستی و ڕێکخراوەکانی، خەباتی لێبراوانەی ئەم بزووتنەوەیه له دژی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی شێلگیرانە لە كرێكاران و ژنان و باقی چین و توێژە هەژارەكانی كۆمەڵگا و ڕەخنەی سیاسی لە بزووتنەوە بۆرژواییەكان، چەپی كردۆتە هێزێكی كاریگەری كۆمەڵایەتی لە كوردستان. ئەمرۆ چەپی كۆمەڵایەتی و چەپی ڕێکخراو، كە بوونی لە خەباتی كرێكاران، ژنان و لاوان و لە بوارە جۆراو جۆرەكانی ناڕەزایەتییه كۆمەلایەتیەکان لە شارەكانی كوردستان دەبیندرێت، هێزێكی كاریگەر و چارەنووس سازه. ئەم هێزە چەپه له کوردستان، له هاوئاهەنگی له گەڵ بزووتنەوەی ڕوو له گەشەی سەراسەری له ئێران، پاشەکشە و هەڵپێچانی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی کردۆته بەشێکی حاشا هەڵنەگر له ڕەەوتی ڕووداوەکانی داهاتوو.
لە وەها بارودۆخێكدا هێنانە ئارای ئاڵترناتیوێكی سۆسیالیستی لە لایەن هێزە چەپ و كۆمۆنیستەكانەوە لە كوردستان، كە تێیدا وێنایەكی روون لە واتای روخانی ڕژیمی ئیسلامی، چۆنایەتی سەركەوتن، شێوازی بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەری خەڵكی كوردستان لە دەسەڵاتی سیاسی، بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا و دەستەبەر کردنی ویست و داخوازییەكانی خەڵكی كرێكار و زەحمەتكێشی تێدا دیاری کرابێت، بۆتە ئەرکێکی هەنوكەیی.
لەسەر ئەم بنەمایە و لە وڵام بەم پێویستییە، ئێمە واژۆكارانی ئەم بەیانییە لە دەوری ئەو تەورانەی خوارەوە دەس دەدەینه هەوڵ و تێكۆشانێكی هاوبەش به مەبەستی پێکهێنانی جەمسەرێكی چەپ و كۆمۆنیستی لە كوردستان.
١) بەرەو پێش بردن و هیدایەتی خەباتێكی هەمە لایەنە بۆ روخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی ئیسلامی له کوردستان و ڕێكخستن و هەوڵدانی كاریگەر بۆ تێكەوەپێچانی ناوەندەكانی دەسەلاتی ڕژیم لە كوردستان، ئاڵقەیەكی بەهێزه لە بزووتنەوەی سەراسەری بۆ روخاندنی سەرجەمی دەسەڵاتی ئەم رژیمە.
٢) ئێمە لە بەرانبەر ئەو هێزانەدا ڕادەوەستین كە لە هەوڵدان چارەنووسی خەڵكی كوردستان گرێ بدەن بە سیاسەتی دەوڵەتانی ئیمپریالیستیەوە. هاوکات لەسەر خەبات و هاوچارەنووسی خەڵكی كوردستان لەگەڵ جەماوەری خەڵك لە سەرتاسەری ئێران پێداگری دەكەین و لەو بڕوایەداین که خەباتی كرێكاران و جەماوەری خەڵكی كوردستان پێوەندییەكی چڕوپڕی هەیه لەگەڵ خەباتی سەرتاسەری خەڵكی ئێران و سەرەنجام بە روخاندنی كۆماری ئیسلامی بە سەركەوتن دەگات.
٣) ئەگەری ئەوە هەیە كە بەساتی حكومەت لە كوردستان بەر لە شۆێنەكانی تری ئێران هەڵپێچرێت. بەڵام روخان و تێكشكانی هێز و ناوەندەكانی حكومەتی ناوەندی و پاشەكشەیان له کوردستان كۆتایی ئەرکەکانمان نییە. ئێمە له ئاوا بارودۆخێکدا تێدەکۆشین بۆ پێكهێنانی ناوەندەکانی دەسەڵاتی جەماوەری لە شار و گوندەکان و لەسەر دامەزرادنی دەسەڵاتی شۆرایی به ئیرادەی ڕاستەوخۆی خەڵك لە كوردستان پێ دادەگرین. ڕێکخستنی شۆراكان لە ئێستادا وەك ئامرازی خەبات و دوای ڕوخانی كۆماری ئیسلامی وەك ئۆرگانی پەیڕەوكرانی ئیرادەی ڕاستەخۆی جەماوەری دەزانیین و پێویسته ببێت به ئەركی دەستبەجێی هەر هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی كرێكاری و بزووتنەوە پێشڕەوەكان تر و ئەركی خێرای هەموو حیزب و لایەنێکی چەپ و كۆمۆنیستە.
٤) سەركەوتنی ئاڵترناتیوی سۆسیالیستی لە گرەوی تێكشكاندنی یەكجارەكی هێزی دەوڵەتی ناوەندی، پێشڕەوی چینی كرێكار، پێشڕەوی بزووتنەوە و ئەحزابی كۆمۆنیستی، بێ دەسەڵات كردنی بورژوازی، دەستەبەر كردنی دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی حكومەتی كرێكاری لە ئاستی سەرتاسەری دایە. ئاسان ترین ڕێگای پاراستنی دەستكەوتەكانی خەباتی خەڵكی كوردستان بریتییه له گڕێدانی ئەم خەباته به شۆڕشێک و بزوتنەوەیەكی سەراسەری بۆ ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی سەرجەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی.
٥) مەرجی پێویست بۆ بەرەوپێش چوونی خەباتی شۆڕشگێڕانە و دامەزراندنی دەسەڵاتی خەڵكی كوردستان، دوورکەوتنەوەی جەماوەری كرێكار و زەحمەتكێشە لە ستراتێژ و سیاسەتەكانی ئەحزابی بۆرژوا ـ ناسیونالیست لە كوردستان و بەهێز كردنی ستراتێژی سۆسیالیستی لە ئاستی كۆمەڵایەتیدا. ئەنجامدانی ئەم كارە گڕێ دراوه به بەرەو پێش چوونی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەكان و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی ڕاستەقینە لە ژیانی كۆمەڵایەتی جەماوەری خەڵكی كوردستان دا.
٦) ئێمە له دژی سیاسەت، پلان و دەست تێوەردانی زلهێزە جیهانییەکان و هاوپەیمانانی ناوچەییان ڕادەوستین که به مەبەستی داسەپاندنی ئاڵترناتیوی راست بە سەر ڕەوتی ئاڵوگۆرە سیاسییەكان لە ئێران و كوردستان له ئارادایه. ئێمه هەموو جۆرە پلان و ئاڵترناتیوێك که له سەرەوەی کۆمەڵانی خەڵكەوە دەستنیشان بکرێت ڕەد دەکەینەوه و ڕاشكاوانە بۆ پەڕاوێز خستنی تێدەكۆشین.
٧) حیزب و لایەنه بۆرژواییەکان لە كوردستان هەوڵ دەدەن سیاسەتەكانیان لە چوارچێوەی ساختارێكی فیدڕالیستیدا دوای روخانی ڕژیمی ئیسلامی بەسەر خەڵكدا بسەپێنن. وەها سیناریۆیەك بە واتای درێژەدان به بێبەشی و بێ مافی خەڵكی كوردستانە. ئەزموونی تا ئێستا سەلماندوویەتی كە فیدرالیزمێك كە لە لایەن هێزە بۆرژوا ـ ناسیۆنالیستەكانەوە باسی لێوه دەکرێت ڕێگا چارەیەك نییە بۆ سڕینەوەی ستەمی نەتەوایەتی و چارەسەری پرسی كورد. ئێمە هەر چەشنە پلانێک كە ستەم لەسەر خەڵكی كوردستان بهێڵێتەوه و ببێتە هۆی پێکهاتنی چەند بەرەكایەتی لەنێو خەڵكدا ڕەد دەكەینەوە و لە بەرانبەریدا دەوەستین.
٨) ستەمی نەتەوایەتی له ڕێگای دڕندانه ترین شێوازەكانی سەركوت لە لایەن ڕژیمە داپڵۆسێنەرەکانی پاشایەتی و ئیسلامییەوە به سەر خەڵکی کوردستان دا داسەپاوه و موسیبەتی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان به شۆێنەوه بووه. هەر بۆیه ئێمە خوازیاری نەهێشتنی دەستبەجێی ستەمی نەتەوایەتی و چارەسەرکردنی کێشەی كوردین. بۆ ئەم مەبەستەش سەرەنجامی بڕیاری ئازادانەی خەڵكی كوردستان، بە واتای جیا بوونەوە، و یان مانەوە لە چوارچێوەی ئێراندا بە شەرتی دابین بوون و زەمانەتی مافی یەكسان، بە ڕەسمی دەناسین. ئێمە هەموو جۆرە كردارێكی توندوتیژانه و نیزامی بۆ بەرگرتن لە بڕیاری خەڵكی كوردستان و بەڕەسمی نەناسینی ئاكامەكەی بە بیانوی “پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئێران” و “بەرەنگار بوونەوە له دژی جیایی خوازی” و یان هەر پاساوێكی تر بە توندی ڕەد دەكەینەوە و شەرمەزاری دەکەین. ئێمە لە هەمان کاتدا لەسەر هاوپشتی و هاوچارەنووسی خەباتی خەڵكی كوردستان لەگەڵ خەباتی خەڵكی ئازادی خواز و ستەم لێ کراو لە سەرتاسەری ئێران جەخت دەكەینەوە.
٩) به هۆی ئەوەی که ڕژیمە سەركوتگەرەكان ماف و ئازادییە سەرەتاییەكانی خەڵكی كوردستان بە لەشكەركێشی و زەبروزەنگ پێشێل دەكەن، خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە بۆ پارێزگاری لە خۆیان دەست بدەنە چەك و لە ماف و حورمەت و كەرامەتی ئینسانی خۆیان لەبەرانبەر هەر هێزێكی سەركوتگەردا پارێزگاری بكات. مافی خۆیانە چەكدار بن و هێزی چەكداری ڕێكخراوی ژێر كۆنترۆڵی ناوەند و شۆرا خەڵکییەکان ڕێك بخەن.
١٠) ئێمە وەک هێزگەلی ئەنترناسیۆنالیست، كە پتەو بوونی هاوپشتی كرێكاران و جەماوەری خەڵكی زەحمەتكێش و ستەمدیتوو بە ئەرك و ئامانجی خۆمان دەزانین، لە خەباتی ئازادی خوازانەی خەڵكی كوردستان لە عێراق، توركیە و سوریە بۆ ئازادی، نەهێشتنی ستەمی نەتەوایەتی و لە دژی هەژاری و نایەكسانی كۆمەلایەتی پشتیوانی دەكەین. ئەمە بنەمای سیاسەت و ڕێبازی ئێمەیە لە بەرانبەر پرسی كورد وەك كێشەیەكی ناوچەیی.
١١) ئێمە واژۆكارانی ئەم بەیانییە هەوڵ دەدەین، بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو ئاڕاستەیەی که باس كرا و بۆ هاوئاهەنگ كردنی چالاكی هاوبەشمان، میكانیزمی پێویست پێك بێنین و بەڵگە و پەیڕەوی پێویستی بۆ پەسەند بكەین.
١٢) ئێمە كرێكاران، خەڵكی ئازادیخواز و یەكسانی خۆاز لە كوردستان بانگهێشت دەكەین كە هاوشان و هاوڕی لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵكی ئێران ئاخێزی شۆڕشگێڕانە بۆ ڕوخاندنی كۆماری ئیسلامی بەهێز و لێبڕاویەوە بەرەو پێش بەرن و بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی شۆرایی لە كوردستان و لە سەرتاسەری ئێران تێبكۆشن. بۆ ئەم مەبەسته هەموو ئازادی خوازان و هەڵسوراوانی چەپ و سۆسیالیست بانگهێشت دەكەین بەم هەوڵە هاوبەشەی ئیمەوە پەیوەست بن. .
بڕوخی كۆماری ئیسلامی ئێران!
دابمەزرێت دەسەڵاتی شۆرایی!
بژی سۆسیالیسم!
ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵه
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
کۆمیتەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ـ حیکمەتیست
کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆمیستی ئێران
٢٧ ژانویەی 2019
Am Di., 29. Jan. 2019 9:10 nachm. hat keivan sardari <keivan.sardari@gmail.com> geschrieben:
بیانیه کنفرانس نیروهای چپ و کمونیست در کردستان
سرنگونی جمهوری اسلامی و استقرار حاکمیت شورایی وظیفه فوری ما است.
بحران اقتصادی ـ سیاسی رژیم اسلامی ایر ان، مصائب و مشقات ناشی از حاکمیت سرمایەداری، رشد جنبش کارگری و دیگر جنبشهای اجتماعی و نارضایتی عمیق تودەهای فرودست جامعه، چشم انداز سرنگونی جمهوری اسلامی و برچیدە شدن بساط حاکمیت این رژیم از طریق یک انقلاب توده ای را به یک امکان واقعی تبدیل کرده است.
این رژیم در اذهان اکثر مردم ایران حاکمیتی در حال زوال است و لذا یافتن جایگزینی برای آن به دغدغه اصلی بخش عظیمی از جامعه تبدیل شده است. در قبال این روند و برای پاسخ گویی به مسائل گرهی پروسه سرنگونی جمهوری اسلامی و احتمالات پیش رو، صف بندی نیروهای چپ و راست جامعه در ایران و کردستان بیش از پیش عمیق تر و شفافتر شده است. وجود جنبش چپ و کمونیستی از یک سو و جنبش بورژوا ـ ناسیونالیستی از سوی دیگر به معرفی افقهای مختلف در سطح جامعه انجامیده است. در چنین شرایطی نیروهای مختلف بورژوایی مردم را از انقلاب می ترسانند و برای تغییر حاکمیت سیاسی ایران از بالا و بدور از دخالت دگرگون ساز مردم کارگر و زحمتکش تلاش می کنند.
در کردستان احزاب و نیروهای متعلق به جنبش بورژوا- ناسیونالیستی از هم اکنون تلاش می کنند تصویر خودشان را از روند تغییر ساختار سیاسی در ایران و سرنوشت مبارزه مردم کردستان به افکار عمومی القا کنند و استقرار یک حکومت فدراتیو مبتنی بر نظام پارلمانی را به عنوان مکانیسم دخالت در امور سیاسی و اداره جامعه بعد از سرنگونی رژیم اسلامی به مردم تحمیل کنند.
چهار دهه مبارزه بی وقفه و حضور قدرتمند سیاسی، اجتماعی و نظامی جنبش کمونیستی و احزاب متعلق به آن در مبارزه بی امان با جمهوری اسلامی، دفاع پیگیرانه از کارگران و زنان و سایراقشار فرودست جامعه و نقد سیاسی از جنبشهای بورژوایی، چپ را به یک نیروی موثر اجتماعی در کردستان تبدیل کرده است. امروز چپ اجتماعی و چپ متحزب که حضور آن در مبارزات کارگران و زنان و جوانان در عرصه های مختلف اعتراض اجتماعی در شهرهای کردستان قابل مشاهده است، یک نیروی موثر و تعیین کننده در کردستان است. بنابر این قدرت نیروی چپ درکردستان هم اکنون عقب راندن و برچیدن حاکمیت رژیم اسلامی در هماهنگی با جنبش سرنگونی رو به گسترش سراسری را به طرز آشکاری در چشم انداز تحولات جاری قرار داده است.
در چنین شرایطی ارائه یک آلترناتیو سوسیالیستی از طرف نیروهای چپ و کمونیست در کردستان، که در آن تصویر روشنی از معنای سرنگونی جمهوری اسلامی، چگونگی پیروزی، شکل شرکت مستقیم تودەهای مردم کردستان در حاکمیت سیاسی و اداره جامعه و تحقق خواستها و مطالبات مردم کارگر و زحمتکش بدست داده شده باشد، مبرمیت پیدا کرده است.
بر این اساس و در پاسخ به این نیاز ما امضا کنندگان این بیانیه حول محورهای زیر وارد تلاش مشترک جهت شکل دادن به یک قطب چپ و سوسیالیستی در کردستان میشویم:
١- پیشبرد و هدایت مبارزه همه جانبه برای سرنگونی انقلابی رژیم اسلامی، سازماندهی و تلاش موثر برای در هم شکستن نیروها و نهادهای رژیم و برچیدن حاکمیت سیاه آن در کردستان حلقه ای موثر از جنبش سرنگونی انقلابی سراسری است.
٢- ما در برابر نیروهایی که در تلاش اند سرنوشت مردم کردستان را به سیاست دولتهای امپریالیستی گره بزنند، بر مبارزه و همسرنوشتی مردم کردستان با توده های مردم در سراسر ایران تاکید میکنیم. مبارزات کارگران و توده مردم در کردستان پیوستگی تنگاتنگی با مبارزات سراسری مردم ایران دارد و نهایتا با سرنگونی جمهوری اسلامی به پیروزی خواهد رسید.
٣ـ این امکان وجود دارد که بساط حکومت در کردستان پیش از سایر نقاط ایران برچیده شود. اما سقوط و در هم شکستن نیروها و نهادهای حکومت مرکزی و عقب نشینی آنان پایان کار نیست.ما در این شرایط برای تشکیل ارگان های قدرت تودەای در شهر و روستا مبارزه میکنیم و بر حاکمیت شورایی و اعمال اراده مستقیم مردم در کردستان تاکید میکنیم. سازماندهی شوراها در حال حاضر به عنوان ابزار مبارزه و با ساقط شدن جمهوری اسلامی به مثابه ارگان اعمال اراده مستقیم تودەای، وظیفه فوری هر فعال جنبش کارگری و جنبشهای اجتماعی پیشرو و امر عاجل هرحزب و جریان چپ و کمونیست است.
٤- پیروزی آلترناتیو سوسیالیستی در گرو در هم شکستن قطعی قدرت دولت مرکزی، پیشروی طبقه کارگر، جنبش و احزاب کمونیستی در خلع ید از بورژوازی و کسب قدرت سیاسی و استقرارحکومت کارگری در سطح سراسری است. سهل ترین و کم دردسر ترین راه حفظ دستاوردهای مبارزه مردم در کردستان پیوند با یک انقلاب و جنبش سرنگونی در سطح ایران است.
٥- شرط لازم پیشروی مبارزه انقلابی و اعمال قدرت مردم کردستان جدایی تودەهای کارگر و زحمتکش از استراتژی و سیاست های احزاب بورژوا ـ ناسیونالیستی در کردستان و تقویت استراتژی سوسیالیستی در مقیاس اجتماعی است. انجام این امر در گرو پیشروی جنبشهای اعتراضی و دگرگونی های واقعی در زندگی اجتماعی توده های مردم کردستان میباشد.
٦- ما در مقابل طرحها و سیاست دخالتگرانه قدرتهای جهانی و متحدان منطقەای آنها برای تحمیل آلترناتیو راست بر روند تحولات سیاسی در ایران و کردستان، می ایستیم. هر نوع طرح وآلترناتیوی از بالای سر مردم را مردود می دانیم و مجدانه برای به انزوا کشاندن آن میکوشیم.
٧- احزاب بورژوایی در کردستان تلاش میکنند سیاست های خود را در قالب یک ساختار فدرالیستی بعد از سرنگونی رژیم اسلامی به مردم تحمیل کنند. چنین سناریویی به معنی ادامه محرومیت و بیحقوقی مردم کردستان است. تجربه نشان داده است فدرالیسمی که از جانب نیروهای بورژوا ـ ناسیونالیست طرح میشود راه حلی برای رفع ستم ملی و مسئله کرد نیست. ما هر نوع طرحی که ستمگری بر مردم کردستان را باقی بگذارد و به تفرقه میان مردم دامن بزند مردود دانسته و در مقابل آن می ایستیم.
٨ – ستمگری ملی همراه با وحشیانه ترین شیوه های سرکوب از جانب رژیمهای سرکوبگر سلطنتی و جمهوری اسلامی مصائب فراوانی را بر مردم کردستان تحمیل کرده است. ما خواهان رفع فوری ستم ملی و حل مسئله کرد هستیم. برای این مهم نتیجه تصمیم آزادانه مردم کردستان به معنی جدایی و یا ماندن در چهار چوب ایران با تامین و تضمین حقوق مساوی را برسمیت میشناسیم. ما هر نوع اقدام قهرآمیز و نظامی برای جلوگیری از تصمیم مردم کردستان و یا برسمیت نشناختن نتیجه آن با دستاویز “حفظ تمامیت ارضی ” و مقابله با “تجزیه طلبی” و یا هر توجیه دیگری را قویا محکوم و مردود اعلام میکنیم. ما در عین حال بر همبستگی و همسرنوشتی مبارزاتی مردم کردستان با مردم آزادیخواه و ستم دیده در سراسر ایران تاکید می کنیم.
٩- از آنجا که رژیمهای سرکوبگر، حقوق و آزادیهای اولیه مردم کردستان را با لشکر کشی و زور و سرکوب پایمال می کنند، مردم حق دارند برای دفاع از خود دست به اسلحه ببرند و ازحقوق، حرمت و کرامت انسانی خود در مقابل هر نیروی سرکوبگری دفاع نمایند. حق دارند مسلح شوند و نیروی مسلح سازماندهی شده تحت هدایت نهادها و شوراهای مردمی را سازمان دهند.
١٠ـ ما به عنوان نیروهای انترناسیونالیست، که تقویت همبستگی کارگران و توده های زحمتکش و ستمدیده را امر خود میدانیم، از مبارزات آزادیخواهانه مردم کردستان در عراق، ترکیه و سوریه برای آزادی، رفع ستم ملی و علیه فقر و نابرابری اجتماعی دفاع میکنیم. این امر محور سیاست و خط مشی ما در قبال مسئله کرد به عنوان یک مسئله منطقەای است.
١١ـ ما امضا کنندگان این بیانیه تلاش میکنیم، برای پیشبرد جهت گیریهای ذکر شده و هماهنگ کردن فعالیتها و اقدامات مشترک مکانیزم لازم را ایجاد و اسناد ضروری را تصویب نماییم.
١٢ـ ما کارگران، مردم آزادیخواه و برابری طلب در کردستان را فرا می خوانیم که خیزش انقلابی برای سرنگونی جمهوری اسلامی را همدوش و همراه مردم ایران با قدرت و قاطعیت به پیش ببرند و در این مسیر بر استقرار حاکمیت شورائی در کردستان و سراسر ایران بکوشند. در این راستا همه آزادیخواهان و فعالین چپ و سوسیالیست را فرا می خوانیم به این تلاش مشترک ما بپیوندند.
سرنگون باد جمهوری اسلامی!
برقرار باد حاکمیت شورائی!
زنده باد سوسیالیسم!
ـــــــــــــــــــ
روند سوسیالیستی کومه له
کمیته کردستان حزب کمونیست کارگری ایران
کمیته کردستان حزب کمونیست کارگری ایران-حکمتیست
کومه له – سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
27 ژانویه 2019