پنج شنبه, 23 آبان 1392 ساعت 12:58

پەێامی عەبدوڵای دارابی بۆ خەڵکی کوردستان: بۆ پشتیوانی لە حەفتەی ناڕەزایەتی گشتی لە دژی شەپۆلی ئێعدامەکانی ئەم دواییانە لە ئێران.

پەێامی عەبدوڵای دارابی بۆ خەڵکی کوردستان: بۆ پشتیوانی لە حەفتەی ناڕەزایەتی گشتی لە دژی شەپۆلی ئێعدامەکانی ئەم دواییانە لە ئێران.abedarabi
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
لە حەفتەی ناڕەزایەتی گشتی لە دژی ئێعدامەکانی ئەم دواییانە لە ئێران، خۆم لە گەڵ ئێوە و نارەزایەتیەکانتان لە دژی ئێعدام لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان بە شەریک و بەشدار دەزانم. کۆماری ئیسلامی لە هەر گێژاوێکی سیاسی و قەیرانێکی ئابوریدا کە توشی دەبێت نوکی هێرشی خۆی بەرەو ڕوی خەڵکی ناڕازی، کرێکاران، کومونیستەکان و ژنانی ئازادیخواز کردوە و بە خۆڵقاندنی جەوی ترس و تۆقاندن لە کۆمەڵگادا، ژیانی مەینەتباری خەڵکی دەێان قات زیاتر کردوە. ئامانجی رژیمی ئیسلامی لەم کردەوە جیناێەتکارانەێە، سەرکوتی ناڕەزاێەتیەکانی خەڵکی وەگیان هاتوە لە دژی بونی نەگبەتباری خۆی.
کوشتار و ئێعدامەکانی ٣ مانگی ڕابوردو لە لاێان دەوڵەتی ڕۆحانیەوە کە ناویان ناوەتە دەوڵەتی "عەدالەت و ئومید"، کە لە سنوری ٣٠٠ کەس تێپەڕیوە شاهیدی ئەم ڕاستیەێە کە حکومەتی ئیسلامی، نیزامێکی هار و گۆڕان هەڵنەگرە. جارێکی دیکە بە ڕونی نیشانیدا کە تەنها ڕیگا نەجات تێکەوە پێچانی ئەم حکومەتە و هەر هەمو باڵ و لایەنەکانیەتی لە بناغەوە. دەبی بە ئاشکرا و لێبڕاوانە بۆ بەرەوڕو بونەوە بەرانبەر بە سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی رژیم ڕاپەڕین و بۆ هەمیشە کۆتایی بە ژیانی نەگریس و قیزەونی بهێنین.
سەرکوت و کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە لاێان حکومەتی ئیسلامی ئێران و بێدەنگیی تەواو لە لاێان رۆژاوا و ئامریکاوە شتێکی بەڕێکەوت نیە، بەڵکو کردەوەیەکی ئاگاهانە و هاوکاتە لەگەڵ سات و سەوداکانی ئێستای ئێران لەگەڵ بلوکی رۆژاوا و ئامریکا دا بۆ خزمەت کردن بە ئامانجە سیاسیە دژی ئینسانیەکانی خۆیان. حکومەتی ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە دەزگای سەرکوت و دەمکوتی خۆی تێدەکۆشیت وەک دەسەڵاتێکی بە هێز هەر جموجوڵێکی ناڕەزاێەتی و نەێار داپڵۆسیت و لەم ڕێگاێەوە تەمەنێکی زیاتر بۆ بەردەوام بونی حەێاتی پڕ لە جیناێەتی خۆی بەدەست بێنێت. دەست پێکردنەوەی ئەم دەغەڵکاریانە کە بە درێژایی تەمەنی ئەم حکومەتە بەڕێوە چوە، تەنها نیشاندەری ئەم راستیەیە کە حکومەتی ئیسلامی جگە لە ڕێگای کوشتار و سەرکوتی خەڵکەوە نەبێ ناتوانێ درێژە بە مانەوەی خۆی بدات. ئەگەر ئامرازی کوشتار و ئێعدام و سەرکوت و دەمکوت لەم رژیمە وەر بگرینەوە بواری روخانی لەبارتر و ئاسانتر دەبێت.
بانگەوازی هاوپشتی و پشتگری لە حەفتەی ناڕەزاێەتی گشتیی خەڵکی کوردستان لە دژی ئێعدامەکانی ئەم دواییانە، حەرەکەتێکە بۆ پاشەکشە کردن بە رژیمی ئیسلامی و هەوڵدانێکە بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز بە قازانجی کرێکاران، ژنان و خەڵکی ئازادیخواز و ناڕازی لە سەرتاسەری ئێراندا. پشتیوانی کردنی لێبڕاوانە لەم بانگەوازە و تەلاش کردن بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی، دەبێ وڵامێکی پڕ بە خۆی و شایستە وەر بگرێتەوە. دەبێ بۆ پشتیوانی کردنی لێبڕاوانە و یەکگرتوانە لەم بانگەوازە دەست بەکار بین.
من دڵنیام کە کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بە پشت بەستن بە هێزی چینایەتی خۆیان و بە پشتیوانی خەڵکی ئێران و کومونیستەکان و ئازادیخوازان لە سەرتاسەری جیهان، ئامانجەکانی ئەم بانگەوازە مسۆگەر دەکەن. هەمو پێکەوە و یەکگرتوانە لە دژی ئێعدام و قەتڵی بەدانستەی دەوڵەتی ڕادەوەستین و ماشینی سەرکوت و جیناێەتی رژیمی ئیسلامی بۆ هەمیشە لە کار دەخەین.
کرێکاران، خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
تەنها هێزێک کە بتوانێ ڕەوتی ئەم جیناێەتە ئاشکرایەی حکومەتی ئیسلامی لە دژی هاوڵاتیان و خەڵکی بێ دیفاع ڕاگرێ هێزی یەکگرتو و ڕێکخراوی ئیوەێە! هێزی یەکگرتو و هاوپشتیی ئێوە تەنها هۆکاری تێکشکاندنی ماشینی سەرکوت و چەوسانەوەی رژیمی هاری ئیسلامیە. ڕوخانی ئەم رژیمە لە گرەوی ڕێزی یەکگرتو و بەهێزی ئێوەدایە. هێزی چیناێەتیی ئێوە ڕوخانی رژیمی ئیسلامی، ئازادی و خۆشگوزەرانی و خۆشبەختی لە کۆمەڵگادا زامن و دەستەبەر دەکا.
ئەمڕۆ ملیونان کرێکاری کومونیست و ئینسانی ئازادیخواز و شەرافەتمەند لە سەرتاسەری جیهان چاوی بڕیوەتە ئێوە و هەر بەم ئەم مەبەستە ئامادەی پشتگری و پشتیوانی لەئیوەیە لەم تێکوشانە ئینسانیەدا.
من داوا لە هەمو خەڵکی ئازادیخواز، کرێکاران و ئینسانە خەباتکارەکان لە سەرتاسەری ئێراندا دەکەم پشتیوانیی بێ درێغی خۆتان لە حەفتەی ناڕەزاێەتی گشتیی خەڵکی کوردستان لە دژی ئێدام بە هەر شێوەێەکی گونجا کە پێتان دەکرێ دەر ببڕن و لەگەڵ خەڵکی کوردستان بە نارەزاێەتی لە دژی ئێعدامەوە پەیوست بن.
لێگەڕێن با ناڕەزاێەتی گشتیمان لە دژی ئێعدام و کوشتاری زیندانیانی سیاسیی بێدیفاع هەنگاوێک بێت بۆ ڕوخانی رژیمی سەدهەزار ئێعدام.
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری
عەبدوڵای دارابی
نوامبەری ٢٠١٣ – ئابانی ١٣٩٢

خواندن 1837 دفعه

با ما در تماس باشید

عضویت در خبرنامه سایت

گزارشات پربازدید