جمعه, 10 آبان 1392 ساعت 20:49

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران - حکمەتیست: هاورێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق قوربانی رەشه کوژی


هاورێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق قوربانی رەشه کوژی
بە داخێکی ئیجگار زۆرەوە هاورێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بە دەستی تیرۆریزمی کوێر و رەش قوربانی بوو. بە پێی راگەیاندنی هاوبەشی حزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان ئێوارەی رۆژی چوارشەممه ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ هاورێ ئازاد ئەحمەد لە کاتی گەرانەوەی لە کەرکوک بۆ سلێمانی، بە پێی پیلانێکی پێش وەخت و جینایەتکارانە، بە دەستی تاقمێکی تیرۆریستی دژە ئینسان رفێندراو و دوایی کوژراوە. تیروریستەکان لەدرێژایی ئەم کردوە دژە ئینسانیەدا لەو پەری وەحشیگەریە دا تەرمی هاورێ ئازاد و ئۆتومبێلەکەیان سووتاند.
هاورێ ئازاد ئەحمەد کۆمۆنیستی شێلگیر و خۆشەویست و سیمای ناسراوی بزوتنەوەی ئازادیخوازی و بەرابەریخووازی شارەکانی کوردستانی عێراق بوو. تێکۆشانی شۆرشگێرانە و کۆمۆنیستی ئەو لە سالی ١٩٩١ لەگەڵ بزوتنەوەی شورایی و هەڵسوورانی رێکخراوە کۆمۆنیستێه کانی کوردستانی عێراق ئاشکرا بوو و پەرەی گرت و لە ئیدامەدا لەگەڵ سیاسەت و پراتیکی حزبی کۆمۆنیستی عێراق و کوردستان لە دوو دەیەی رابردوو دا تێکەڵاو بوو. هاورێ ئازاد ئەحمەد وەک هەڵسووراوی کۆمۆنیسمی کرێکاری لە دوو دەیەی رابردوو دا هاوکاری مووئەسر و نزیکی لەگەڵ بزوتنەوەی کۆمۆنیسمی کرێکاری و حزبی ئێمە لە ئێراندا هەبوو. حزبی حکمەتیست هاوکاری دڵسۆزانە و کۆمۆنیستی ئازاد ئەحمەد بۆ به هیز کردنی  کۆمۆنیسمی کرێکاری لە ئێران قەت لە بیر ناکا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران - حکمەتیست تیروری هاورێ ئازاد ئەحمەد بە تووندی مەحکووم دەکا. بێ شک تیرۆری ئەو کۆمۆنیستە شێلگیر و دڵسۆزە بۆ بزوتنەوەی ئیمە و بە تایبەت بۆ هەر دووک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان خەسارێکی گەورەیە. حزبی حکمەتیست ڵە تەنیشت حزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان خۆی بە شەریک و هاوبەشی ئەۆ خەسارە گەورەیە دەزانێت. ئێمە بە بۆنەی لەناوچوونی پڕ ئێش و ئازار و جەرگ بڕی ئازاد ئەحمەده وه سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی ساکاری هاوسه ری و منداڵە نازدارەکانی، نزیکان و دۆستانی ئازاد احمد  و رێبەری و ئەندامانی هەر دوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان دەکەین.   
یاد ئازیزی هاورێ ئازاد ئەحمەد بەرێز بیت و رێگای تێکۆشانی کۆمۆنیستی و شۆرشگێرانەی دریژەی بێت
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران - حکمەتیست
٣١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٣
www.hekmatist.org

خواندن 1699 دفعه آخرین ویرایش در جمعه, 10 آبان 1392 ساعت 23:59

با ما در تماس باشید

عضویت در خبرنامه سایت

گزارشات پربازدید