یکشنبه, 20 مرداد 1392 ساعت 12:08

کومیتەی کوردستانی حیزبی حکمەتیست دەربارەی: کونگرەی نەتەوەیی کورد و ڕواڵەت سازیی چەپی کۆمەڵە

جنایت تروریستهای اسلامی در کردستان سوریه محکوم است 

کومیتەی کوردستانی حیزبی حکمەتیست دەربارەی: کونگرەی نەتەوەیی کورد و ڕواڵەت سازیی چەپی کۆمەڵە
قەرار واێە بەم زوانە کونگرەی نەتەوەیی کورد بە بەشداریی زۆربەی حیزبە ناسیونالیستکان و ڕێکخراوە قەومی و ئیسلامیەکانی هەمو بەشەکانی کوردستان لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق بەڕێوە بچێ. یەکێک لە ڕێکخراوەکانی بەشادر بو لەم کونگرەێەدا، کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران)ە. کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە یەکەمین ڕاگەێندراوی بەشدار بونی خۆی لەم کوبونەوەێەی ناسیونالیستەکان و ئیسلامیەکانی کوردستاندا لە ژێر ناوی بە ڕواڵت چەپدا پاساو کردوە. بەڵام ئامادە بون لە ئاوا کونگرەێەکدا بۆ هەر ڕەوتێک کە ئیدیعای چەپ بونی بێت بە هیچ شیوەیەک پاساو هەڵگر نیە. لە ماوەی دو ساڵی ڕابوردودا زۆر کونفرانس و کۆبونەوەی ئامادەکاریی حیزبە ناسیونالیستەکانی کورد لە ناوچەکە بە مەبەستی پێک هێنانی کۆبونەوەیەکی گەورە  و ناوچەیی لە ژێر ناوی "کونگرەی نەتەوەیی کورد" دا بۆ بەش خوازیی هەرچی زیاتری حیزبە بورژوا ناسیونالیستەکانی کورد لە ئاڵوگۆڕە نوێەکانی ناوچەکە و بۆ دژایەتی کردنی بە ئاشکرای قازانجی چینی کرێکار و خەڵکی کوردستان بەڕێوە پێک هێنراوە. لە نێوانەدا کۆمەڵە "کە خۆی بە چەپ و کومونیست دەزانێ" بە درێژایی ئەم ماوەێە وەک عونسورێکی دیار ئارەزومەندانە لە کۆوبونەوەکانی تا ئێستای ناسیونالیستەکاندا بەشداری کردوە و ئێستاش ناوی لە لیستی کومیتەی ئامادەکاریی "کونگرەی نەتەوەیی کورد"دا کە چەند ڕۆژێکی دیکە بەڕیوە دەچێت تۆمار و سەبت کراوە. گۆڕانکاریەکانی سێ ساڵی ڕابوردوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێ و شوێنی بزوتنەوەی بورژوا ناسیونالیستی کورد و حیزەبەکانی لە ناوچە کورد نشینەکانی هەر چوار وڵاتی عێراق، تورکیە، سوریە و ئێران زیاتر لە جاران گۆڕیوە و ئەم مەجالەی بۆ رەخساندون کە لەو هەلومەرجەی ئیستادا بۆ بەدەست هێنانی بەشی زیاتر لە دەسەڵاتی سیاسی و سامانی کۆمەڵگا کەڵک وەر بگرن و لە ژێر تیشکی ئەم هەلومەرجەدا زیاتر لە پێشو وەک ئەکتەرانی سکۆی سیاسەت لە ئاستی ناوچەکەدا خۆێان نیشان بدەن. هەموان دەزانن کە کونفەرانس و کونگرەکانی بزوتنەوەی ناسیونالیستی لە ناوچەکە، خاوەنی سیاسەتی چیناێەتی دیاری کراوی خۆی و لە پشتگریی بە ئاشکرا و نهێنیی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتی ناوچەکەش بەهرەمەندە. بە لەبەر چاوگرتنی ئەم راستیانە، بەشداری و نزیکایەتی "ئیدیعاکەرانی چەپ و کومونیست"ی وەک کۆمەڵە لەم کۆبونەوانەدا نەک لە ڕوی خۆفریوی و نە بە ناچاری و نە "ڕەچاوکردنی دیپلۆماسی"ە، بەڵکو بە تەواوی هەڵبژاردنێکی سیاسیی ئاگاهانە و لێکدراوەێە. بەڕێوە بردنی "کونگرەی نەتەوەیی کورد" لە هەولێر، پیویستی بە باس و لێکدانەوەی زۆر نیە. حیزبی حکمەتیست لە ڕاگەێەندراوی سێهەمی مانگی ئوت دا بە ڕونی و تایبەتی باسی ئامانجەکانی بورژوازی کوردی لەم کونگرەێە کردوە. ئامانجە ڕەچاو کراوەکانی ئەم کونگرەێە پێشتر دەست نیشان کراو  و بەرنامە بۆ داڕێژراو بو و تەنها چاوەڕیی کات و هەلومەرجی لەبار بۆ پێک هێنانی بون. بە پێی ئەم ڕاستیانە، ئەم کونگرەێە، بە هەوڵدانێکی نوێ بۆ ناسیونالیستەکان بە حەساب دێت و هەر بۆێە، بەشدار بونی کۆمەڵەش وەک ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران تێیدا بە هەڵوێستێکی نوێ و هەڵبژاردنێکی سیاسی ئاشکرا و پلان بۆ داڕێژراو لە پاڵ حیزب و ڕەوتە ناسیونالیستەکانی کورد دا بە حەساب دێت. کۆمەڵە بە بەشداری کردن لەم کونگرەێەدا، درێژەدان بە هەمان ڕێگای هەڵبژاردوە کە ٢٢ ساڵ لەوەپێش پاش دور کەوتنەوەی لە کومونیسم و کومونیستەکان دەستی پێ کرد. بەڵام لەو سەردەمەدا هەل و مەرج وەک ئێستا بە هاوپەیمانی و نزیکایەتی لە گەڵ حیزبە ناسیونالیستە کوردیەکاندا لەبار نەبو. لە ئاکامدا بە بەهێز بونی ڕیزی ناسیونالیسمی کورد لە ئاستی ناوچەکەدا، هەمو پێداویستیەکانی بەڕێوە بردنی ئەم هەڵبژارندە سیاسیەی بۆ ڕەخساوە.
ئەم هەڵبژاردنە سیاسیە بۆ کۆمەڵە لە ناکاو نەبو. سیاستە ڕاست و ناسیونالیستیەکانی کۆمەڵە لە هەر گۆڕانکاریەکی سیاسیدا بەردەوام خۆی نیشان داوە. بەڵام ئەم جارەێان بە بەشداریی چالاکانە و لێبڕاوانەێان لە وەڕێ خستن و ئامادەکاری "کونگرەی نەتەوەیی کورد"دا، ڕێگای هەڵهاتن و خۆ دزینەوەی بۆ خۆی نەهێشتوەتەوە. کۆمەڵە ئەم جارەێان ناتوانێ وەک ٢ ساڵ لەوەپێس ئامانجی بەشداری کردنیان لە کونفەرانسی حیزبە ناسیونالیستەکانی کورد دا پاساو بکا. ئەم جارەێان دەبێ وەک "ئیدیعاکەری بەڕوالەت کومونیست" لە بابەت "پاساوی سودمەند بونی" کونگرەی ڕەوتە ناسیونالیستە کوردەکانی ناوچەکە وڵامدەر بێت. کۆمەڵە لە ڕاگەێەندراوی ڕێکەوتی ئاگوستی ٢٠١٣ی خۆیدا، پاساوەکانی ئەم بەشداری کردنەی خۆی ڕیز کردوە و دەربارەی خواستەکان و چاوەڕوانیەکانی خۆیان لە "کونگرەی نەتەوەیی کورد" کەوتوەتە وتاردانی بەڕواڵەت چەپ و ئەم کونگرەێەی وەک " مکانیسمی چارەسەری مەسەلەی نەتەوەیی، دامەزراوەی بە ڕسمی ناساندنی تایبەتمەندیە تایبەتیەکانی هەر بەشێکی کوردستان، سەرچاوەی لە بەرچاو گرتنی ئوسول و زەوابتی دێموکراتیک لە ڕەوتی ئامادە کاریی بەڕێوەچونی کونگرە و پێش گرتن بە هەر جۆرە فراوان خوازیی بۆچونەکانی دیکەی ناو کونگرە، پەێام دەری درێژەدان بە خەبات تا دەستەبەر بونی تەواوی خواستە ڕەواکانی خەڵک بەرانبەر بە دەوڵەتانی ناوچەکە و .... قەبوڵ کردوە و پشتی پێ بەستوە".
لە ڕوانگەی ئێمەی کومونیستەکان و ڕیزی ئازادیخوازی و بەرابەری خوازیەوە، چاوەڕوانیەکانی کۆمەڵە لە "کونگرەی نەتەوەیی" ناسیونالیستەکان، نەک هەر راستگۆێانە نیە، بەڵکو چەواشەکاری و پڕوپاگاندەی خۆ بە چەپ نیشاندانە کە لە لای خۆشیان جیدی نیە. لەم نیوانەدا مەبەستی سەرکیی کۆمەڵە جێ نەمانە لە قافڵە و بۆ زیادتر کردنی بەشی خۆیەتی لە ناوچەی ناسیونالیسمی کورد دا. کۆمەڵە بۆ ئەوەیکە لەم نێوانەدا سەری بە بێ کڵاو نەمێنیتەوە و لە ڕیزی بزوتنەوەێەکدا کە پەیوەستە پێوەی گوشەگیر نەبێت، لەم کونگرەێەدا بەشداری دەکا. لەوێدا هەمو حیزبەکان لە زمانی یەکتر تێدەگەن. لەوێدا هەر حیزبێک بە ڕادەی هێز و جەماوەری خۆی، دەست مایەی فکری و سیاسی خۆی و "پێشنیارەکانی" خۆی لە سەر مێز دادەنێ و کۆمەڵە بێجگە لەم خۆ بە چەپ نمایش کردن و وتاری چەپنمایی و پاشماوەی پێگەیەک کە لە پێشینەی بونی لە جەوێکی سیاسی چەپ و شۆڕشگێڕانە بۆ ماوەتەوە هیچی دیکەی نیە کە لە سەر مێز دایبنێت.
کۆمەڵە هەر لە ئێستاوە دەزانێ "ئوسولێک" کە دیاری کردوە و دەیهەوێ لەو کۆنگرەێەدا باسی بکا، تەنانەت ئەگەر بە "ڕێزی سیاسی"یش مامەڵەی لەگەڵ بکرێ بە کردەوە لەو کونگرەێەدا جێگای نیە. هێزە سەرەکیەکانی بزوتنەوەی ناسیونالسیمی کورد هەمو ئاراستە و چارەنوسی کۆنگرەکەێان بە ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی تورکیە و لەبەرچاو گرتنی کۆماری ئیسلامی دەبەنە پێش و لە ڕێگای "دێموکراتیکەوە" یانی هەڵبژاردنیشی بۆ دەکەن کە کۆمەڵەش ناتوانێ ڕەخنە و ئیرادی لێ بگرێ و بەڵکو ناچارە قەبوڵی بکا. هەر چەندە لەوانەێە لە کۆتاییدا ڕابگەێەنێت کە لەگەڵ فڵان یان فیسار بڕیاری کونگرەدا ڕێک نیە و پەیڕەوی لێ ناکا. هەموی ئەمانە قاعیدەی "یاری کردنە بە کۆمەڵە" و حیزبە "سەرەکیەکانی" ناسیونالیسمی کورد یاری پێ دەکەن و حەتمەن سپاسی کۆمەڵەش دەکەن لە بەر بەشداری کردنی و بەشەکەشی لە بەرچاو دەگرن.
ناسیونالیسمی کورد زیاتر لە ٢ دەێەێە کە لە ڕیزبەستنە جیهانی و ناوچەییەکاندا جێگاێان گرتوە و سەر بە کۆنەپەرەستترین لاێانی بورژوازین لە ئاستی جیهاندا. ئەم بزوتنەوەێە لە دونیای راستیدا لاێانی چەپی نیە کە کۆمەڵە نوێنەری بێت. ڕواڵەت سازی و خۆ بە چەپ دانانی کۆمەڵە بەرانبەر بەم کونگرەێە پاشماوەی ناچارەیی پێشینەیەتی لە هەلومەرجێکی سیاسیی چەپی تایبەت بە سەردەمی بەر لە شەڕی یەکەمی کەنداوە و لە خودی کۆمەڵگادا پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی واقعی و زەوینیی نیە. نە لە کوردستانی ئێران و نە لە ناوچەکانی کوردنشینی عێراق و تورکیە و سوریەدا هیچ جۆرە بیرەبۆچونێکی چەپی تایبەت لە بزوتنەوەی ناسیونالیسم دا بەدی ناکرێ. هێزێکی سیاسی ئەگەر چەپ و کومونیستی راستەقینە بێت، لە ناو بزوتنەوەی ناسیونالیسمی کورد دا نیە، بەڵکو لە دژیەتی. بەڵام کۆمەڵە لە بیست و چەند ساڵی ڕبوردودا دژ بە بزوتنەوەی ناسیونالیسمی کورد نەبوە، بەڵکو تێدا ژیاوە و بە قسە چەپ بونی خۆی ڕاگرتوە و حیزبە "سەرەکیە" ناسیونالیستەکانی دیکەی کورد بە قازانجیان بوە کە ئەم خۆ بە چەپ دانانەیەی لێ قەبوڵ بکەن و بە "دێموکرات" بون و پلورالیسم بونی خۆێانی بە حەساب بێنن.
کۆمەڵە بە بەشداری کردن لە کونگرەی نەتەوەیی کورد دا هەنگاوێکی بەرزی بۆ تێکەڵ بونی یەکجاری لە بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد دا هەڵگرتوە. لە ڕوانگای کێشەی چیناێەتی و قازانجی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە لە کوردستان، ئەمە ڕوداوێکی نالەبارە. راستیەکان بە ڕونی نیشانی دەدەن کە ئەم بڕیارەی ڕێبەریی کۆمەڵە بۆ لە پێش گرتنی ئەم ڕێگاێە کە خاڵی دژایەتی کردنی قازانجی کرێکار و زەحمەتکێش و ڕابوردوی چەپ و ئازادیخوازیی خۆیەتی، لێبڕاوانە و بێ گەڕانەوەیە. ئەوەیکە لێرەدا گرنگ و جێگای سەرنجە ئەوەێە کە، چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخواز بە ڕوشنی و هوشیاری تەواووە هەڵوێست و وتارە بە ڕەواڵەت چەپیەکانی کۆمەڵە لە بابەت کونگرەی نەتەوەیی کورد دەبێ وەڵا بنێن و بەم شیوەێە پرۆژەی بورژوا ناسیونالیستەکانی کوردستان پوچەڵ بەکەنەوە و لەقاوی بدەن.
کومیتەی کوردستانی حیزبی کومونیستی کرێکاری- حکمەتیست سەرنجی کومونیستەکان و ئازادتخوازان لە ناوچەکە و ئێران و کوردستان بۆ ناوەرۆکی کۆنەپەرەستانە و دژی کرێکاریی پرۆژەی "کونگرەی نەتەوەیی کورد" ڕادەکێشێت و تێدەکوشێت تا ڕیزی کرێکار و کومونیسم بەرانبەر بە پارێزەرانی ناسیونالیستی سەرماێەداری و کۆیلەتیی کرێگرتە لەم شەڕە چیناێەتیەدا هوشیارتر، ڕێکخاروتر و یەکگرتوتر بێت.

کومیتەی کوردستانی حیزبی کومونیستی کرێکاری-حکمەتیست
١٣ی خەرمانانی ١٣٩٢
٤ی ئاگوستی ٢٠١٣

خواندن 1747 دفعه

با ما در تماس باشید

عضویت در خبرنامه سایت

گزارشات پربازدید